بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیریان ئابزرور کە گۆڕانکارییەکانی سووریا چاوەدێری دەکات لە بێ ئەنجام بوونی دانوستانەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا هەواڵی داوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە جەرگەی هەڕەشەکانی تورکیا لە کوردەکانی سووریا، ڕووسا وەکوو ناوبژیوان هاتە کایەوە و هەم لەگەڵ تورکیا و هەم لەگەڵ کوردەکان گفتوگۆی کرد. مسکۆ بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان کورد و دیمەشقە تا لە ئەو ڕێگایەوە یەکگرتووییەک لە بەرانبەر تورکیا پێک بهێنێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە و سەرچاوەگەلێک کە گۆڤاری باس نیوز لە زمانی ئەوانەوە قسەی کردووە، دەوڵەتی ناوەندی نایەوێت خۆبەڕێوەبەری بە ڕێبەری کوردەکان بە فەرمی بناسێت بەڵام خستنە ڕیزی زمانی کوردی لە بەرنامەی پەروەردەیی ناوەندی و پێشکەش کردنی هەندێک مافی فەرهەنگی بە کوردەکان پێشوازی دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، پرسی گرینگتر داهاتووی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکە بەڵام هەم دەوڵەتی سووریا و هەم تورکیا خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو هێزانە بە ڕێبەری کوردەکانە.
Your Comment